تەكنەلۆژیای زیرەک،
بۆ
پەروەردەیەکی
بەهێزتر
یارمەتی قوتابخانە و خوێندنگاکان دەدەین تەكنەلۆژیا و ژیری دەستکرد بە شێوەیەکی زانستی، بەئامانج و بەبێ بەهەدەردانی بودجە بخەنە خزمەتی فێربوونەوە — لە پلاندانانەوە تا جێبەجێکردن و چاودێری.
حەوتی خزمەتگوزاری، یەک ئامانج:
ناوەندێکی پەروەردی زیرەک
کۆمەڵە خزمەتگوزارییەکی تەواو کە ژێرخانی تەکنەلۆژی، ستافی مامۆستایان، کارگێڕی و قوتابیانی ناوەندەکەت دەگریتەوە.
بەرزکردنەوەی ئاستی ستافی مامۆستایان
پەرەپێدانی پیشەگەری مامۆستایان لە بواری تەكنەلۆژیای پەروەردی و بەكارهێنانی ژیری دەستکرد (AI) لە وانە و فێرکردندان — بە شێوازێکی زانستی و بە پشتبەستن بە نوێترین تەکنیکەکانی سەردەم.
داواکردنی ئەم خزمەتگوزارییە ٠٢هۆشیاری تەكنەلۆژیایی
بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری پەروەردەیی ـ تەکنەلۆژیایی بۆ قوتابیان و خوێندکاران و دایەبابانیان، بۆ بەکارهێنانێکی پارێزراو و کاریگەری تەکنەلۆژیا.
داواکردنی ئەم خزمەتگوزارییە ٠٣ڕاوێژی کڕینی هاردوێر و سۆفتوێر
ڕێنمایی و ڕاوێژی تایبەت بۆ کڕینی گونجاوترین هاردوێر و سۆفتوێر بۆ ناوەندەکەت — جۆرێک رێگری دەکرێت لە بەهەدەرچوونی پارەی زیادە بۆ ژێرخانی تەکنەلۆژی.
داواکردنی ئەم خزمەتگوزارییە ٠٤ڕاوێژ بۆ دەستەی کارگێڕی
ڕێنمایی تایبەت بە سەرپەرشتکاران و بەڕێوەبەرانی قوتابخانە و خوێندنگا و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیان بەپێی نوێترین گۆڕانکارییەکانی تەكنەلۆژیای پەروەردی لە کارگێڕیدا.
داواکردنی ئەم خزمەتگوزارییە ٠٥چاودێری بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا (SAMR)
هەڵسەنگاندنی ئاستی بەکارهێنانی تەكنەلۆژیای پەروەردی لە ئاستی سەرەتایییەوە (Substitution) تا ئاستی دووبارە داڕشتنەوە (Redefinition) — بە شێوەیەکی زانستی رێگری دەکەین لە بەکارهێنانی ڕووکەشانەی تەکنەلۆژیا.
داواکردنی ئەم خزمەتگوزارییە ٠٦پاڵپشتی تەکنیکی و ئایتی
پاڵپشتی تەکنیکی و ئایتی بەردەوام و پەسەندکراو بۆ ناوەندە پەروەردەییەکەت — تۆڕ، سیستەم، لاپتۆپ و ئامرازە وانەکانی.
داواکردنی ئەم خزمەتگوزارییە ٠٧خول و سیمیناری تایبەت بۆ تیمی IT
کردنەوەی خول و سیمیناری پراکتیکی تایبەتکراو بۆ کارمەندانی بەشی ئایتی قوتابخانە و خوێندنگاکەت، بۆ توندکردنی توانا ناوخۆیییەکان.
داواکردنی ئەم خزمەتگوزارییەهەموو خزمەتگوزارییەکان بەپێی پێویستی ڕاستەقینەی ناوەندەکەت دەستکاری و تایبەت دەکرێن — ھیچ چارەسەرێکی ئامادەی بۆ هەموان بەکارناهێنرێت.
مۆدێلی SAMR
لە جێگرتنەوە بۆ دووبارە داڕشتنەوە
چوار ئاست بۆ پێوانەکردنی کاریگەری تەكنەلۆژیا لە فێربوونداندا. کرتە لە هەر ستوونێک بکە بۆ زانینی وردەکاری ئەو ئاستە.
دووبارە داڕشتنەوە
Redefinition · ئاستی ٤
پرۆسەیەکی زانستی لە چوار هەنگاودا
ھیچ بڕیارێک بەتەمەن نییە — هەموو هەنگاوێک لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوە و داتا و ئەزموونی ساڵانەی بواری پەروەردەیە.
هەڵسەنگاندن
لێکۆڵینەوەی ورد لە ژێرخان، ستاف و پێویستییە ڕاستەقینەکانی ناوەندەکەت.
پلاندانان
دیاریکردنی ئامانج و ڕودەماپێکی ڕوون بۆ گونجاوترین چارەسەر و بودجە.
جێبەجێکردن و ڕاهێنان
دانانی سیستەمەکان، ڕاهێنانی ستاف و ڕێنووسی ڕێکارەکان دەست بەدەست لەگەڵ تیمی ئێوە.
چاودێری و پەرەپێدان
هەڵسەنگاندنی بەردەوام بەپێی مۆدێلی SAMR و باشترکردنی ئاستەکان هەنگاو بە هەنگاو.
زیاتر لە ١٣ ساڵ ئەزموون و زانست و شارەزایی، دەخەینە خزمەتی ناوەندەکەتەوە
ئێمە تیۆری لە کتێبەکانەوە ناخوێنینەوە — ئێمە لە ناو هۆڵی وانە و ژووری سێرڤەر و کۆنفرانسی بەڕێوەبەرایەتییەوە هاتووین. هەر ڕاوێژێک کە دەدەین، لەسەر بنەمای ئەزموونی ڕاستەقینەی کارکردن لە ناوەندە پەروەردەییەکان و ژێرخانی ئایتییان بنیاتنراوە.
ئیزی ئەزموونی ڕاستەوخۆی کارکردن لە ژیانی ڕۆژانەی قوتابخانە و خوێندنگاکان
شارەزایی تەواو لە دیزاین و بەڕێوەبردنی ژێرخانی ئایتی ناوەندە پەروەردەییەکان
پەیوەستبوونی بەردەوام بە نوێترین توێژینەوە و تەکنیکە جیهانییەکانی ژیری دەستکردی پەروەردی
بڕیاردان بەپێی داتا و بنەما زانستییەکان — نەک بەپێی ترێند و کڕینی هەڕەمەکی
متمانەی ئەزموونی درێژخایەن
قوتابخانە و خوێندنگا ئەهلی و حکومییەکان
ئامادەیت ناوەندەکەت
ببەیتە ناوەندی داهاتوو؟
فۆرمەکە پڕبکەرەوە یان ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان پێوە بکە — وەڵام لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا دەدەینەوە.
تەلەفۆن / واتساپ
٠٧٥٠ ٠٠٠ ٠٠٠٠
ئیمەیڵ
hello@edutech-lab.com
کاتەکانی کارکردن
شەممە – پێنجەممە · ٩:٠٠ – ٥:٠٠
بەخۆڕایییە — با لەسەر دۆخی
ناوەندەکەت قسە بکەین